مباپێ دژی‌ بڕیارێكی‌ دیشامپ ده‌وه‌ستێته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کیلیان مباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، مەیلی ئەوەی هەیە بڕیارێکی تەکنیکی دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕەت بکاتەوە، کاتێک ڕووبەڕووی تونس دەبێتەوە، ڕۆژی چوارشەممە، لە قۆناغی سێیەمی قۆناغی یەکەمی جامی جیهانی ٢٠٢٢.

ڕۆژنامەی فەرەنسی "L'Equipe" ئاشکرای کردووە کە دیشامپ بەنیازە ٦  گۆڕانكاری‌ لە پێکهاتەی سەرەکی بکات لە یاری سێیەم بەرامبەر تونس، دوای ئەوەی هه‌ڵبژارده‌كه‌ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.

هەروەها ڕوونیکردەوە، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بەنیازە  ئیدواردۆ کاماڤینگا، لە پۆستی بەرگریکاری چەپدا یاری‌ پێ بكات، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی یاریزان لەم پۆستەدا ئامادە بکات دوای ئەوەی لوکاس هێرناندێز تووشی پێكان  بوو، لەگەڵ تیۆی برای هێرناندێز تەنها لە پێشەوەی چەپدا ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کیلیان مباپێ نایەوێت پشوو بدات، و هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان مەیلی ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر تونس بەشداری بکات.

مباپێ هاوبەشی گۆڵکاری مۆندیالی ٢٠٢٢یە، یەکسانە بە ئینێر ڤالێنسیا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، هەریەکەیان ٣ گۆڵیان تۆمارکردووە.


PM:03:47:28/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌