‌به‌هۆی‌ نیماره‌وه‌ ڕافینیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هانده‌رانی‌ به‌ڕازیل



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕافینها، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هانده‌رانی‌ به‌ڕازیل  کە گاڵتەیان بە پێکانەکەی نەیمار داسیلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەکرد، بەرامبەر سربیا لە قۆناغی یەکەمی مۆندیالدا، لەو یارییەی کە کۆتایی هات ( 2-0) لە بەرژەوەندی تیپی لاتینی.

پشکنینە پزیشکییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە نەیمار لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کاتی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکاندا (یارییەکانی بەرامبەر سویسرا و کامیرۆن) بەهۆی پێکانەوە ئامادەنابێت.

ڕافینیا وێنەیەکی نەیماری بڵاوکردەوە، لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە سایتی فۆتۆگرافی بەناوبانگی "ئینستاگرام"، هاوپێچیشی لەگەڵ کۆمێنتێکدا کرد کە تیایدا وتی: هاندەرانی ئەرجەنتین وەک خودایەک مامەڵە لەگەڵ مێسی دەکەن... هاندەرانی پورتوگالی وەک پاشا مامەڵە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکەن، لەکاتێکدا هاندەرانی بەرازیل دڵخۆشن بە شکاندنی قاچی نەیمار”.

یاریزانە بەرشەلۆنەیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەورەترین هەڵەی ژیانی وەرزشی نەیمار ئەوەیە کە لە بەڕازیل لەدایک بووە، ئەم وڵاتە شایەنی بەهرەکەی نییە.



PM:08:15:26/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌