پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی به‌غداد ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستی پێكردوو له ڕكابه‌رییه‌كانی كچان ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان چه‌ندین ئه‌نجام له یه‌كه‌م ڕۆژ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
له یاری 5000 هه‌زار مه‌تر ئامال خزر كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌مه‌و له یاری یه‌ك باز چاوان به‌هادینی كچه پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌میش بۆ مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی یانه‌كه بوو ، له‌سه‌ر ئاستی لاوان دییه نزار پله‌ی یه‌كه‌می له ڕاكردنی 100 مه‌تر مسۆگه‌ر كردوو نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دیش له 400 مه‌تری پێَشكه‌وتوان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .
هه‌رچی له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و بۆ یاری هه‌ڵدانی دێسكه هه‌رین هه‌ڤاڵ پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی له مل كرا .
هه‌ر له یارییه‌كانی كچان تینا فارس له یاری هه‌ڵدانی ڕم و بۆ ئاستی لاوان به پله‌ی دووه‌م هات .