‌ڕۆژنامەیەک کەشی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین دوای شكسته‌كه‌ی‌ سعوودیە ئاشکرا ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و نزیك له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌ش و باروودۆخی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌ دوای‌ شكسته‌كه‌ی‌ سعودییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

 ڕۆژنامەی "کلارین" دوای شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر سعودییه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ مۆندیال  لیۆ مێسی لە ژووری جلگۆڕینەکان هاورێکانی بە مردوو وەسفکردووە.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌شڵێت لە کاتی گەڕانەوەی ستافی ئەرجەنتین،هه‌مو یاریزانه‌كان به‌ سكالۆنیشیه‌وه‌ بێ ده‌نگ بوون،  بەڵام مێسی هەستاوە و وتارێکی بەهێز و پالپێوەنەری پێشکەشکردووە، دواتر سەرجەم یاریزانان گەڕاونەتەوە بۆ ژوورەکانی خۆیان و هیچ چالاکییەکیان نەبووە..

له‌ كۆتایشدا ڕۆژنامه‌ی‌ كلارین ده‌ڵێت دواتر هه‌موو ستافه‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك مێز نانیان خوارده‌ووه‌ و هانی یه‌كیان داوه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ داهاتوو به‌ ئاستێكی‌ به‌رزه‌وه‌ ده‌ر بكه‌ون.



PM:03:36:24/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌