پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه و بڕیاره له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 24 و 25 ی 11 ی 2022 یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێن .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و جه‌وله‌یه پێنج یاری به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو نه‌فت وه‌سه‌ت میوانداری له دیوانیه ده‌كات ، ئه‌مه‌و دهۆك ده‌بێته میوانی ته‌ڵه‌به و هه‌ردوو نه‌فته‌كه‌ی به‌سره‌و میسانیش له سه‌ر یاریگه‌ی به‌حری یاری ده‌كه‌ن .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری نه‌جه‌ف و كاتژمێر 7:00 ی ئێواره نه‌ورۆز ده‌بێته میوانی نه‌جه‌ف و له هه‌مان كات قوه جه‌ویه و حدود له‌سه‌ر یاریگه‌ی مه‌دینه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به یه‌ك ده‌گه‌ن .
ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌م :