پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و میوانداری له یانه‌ی ڕومادی كرد .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 23 ی 11 ی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی ڕومادی كرد ، ئه‌و یارییه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه بوو تێیداو له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به گڕوتینێكی به‌رزه‌وه بینران و له خوله‌كی 15 ساڵح موتڵه‌گ دڵنیایی دایه تیپه‌كه‌ی كه 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن ئه‌ویش به تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵ .
ئه‌مه‌و له پاش ئه‌و گۆڵه یانه‌ی میوان له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یان توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م ، دووباره تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌كی 55 و له ڕێگه‌ی یاریزان شه‌عبان مه‌حمود توانی دووه‌م گۆڵ تۆمار بكات ، هه‌رچی له پاش پێنج خوله‌ك و له خوله‌كی 60 محه‌مه‌د عه‌باس گۆڵی سێهه‌می بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه‌ش یاری كۆتایی هات و پێشمه‌رگه له دوو یاری سه‌ره‌تای قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه توانی به 6 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بێت .