پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق جگه‌له ڕاگه‌یاندنی خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق لیستی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌كانی له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوانان ڕاگه‌یاند .
بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 23 ی 11 ی 2022 ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی میوانداری له یانه‌ی ڕومادی بكات ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌بێت ، ئه‌مه‌و بۆ ئه‌و یارییه لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق لیستی ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه تێیداو بۆ ئه‌و یارییه توانا عوسمان به ناوبژیوانی یه‌كه‌م دیاری كراوه و سه‌فین قادر یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ناوبژیوان ده‌بێت و هه‌رچی ئه‌دهه‌م عیسایه به یاریده‌ده‌ری دووه‌م ده‌ست نیشان كراوه ، ئه‌كره‌م موحسن ناوبژیوانی چواره‌می یارییه‌كه ده‌بێت و د , ئه‌حمه‌د جه‌لال-یش سه‌رپه‌رشتیاری ناوبژیوانان ده‌بێت .
ته‌واوی خشته‌ی یارییه‌كان و لیستی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان به‌م شێوه‌یه‌یه :