پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاڵه‌وانێتی خانمانی باله‌ی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌رده‌وامه و له درێژه‌ی یارییه‌كانی و له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌نی میوانداری پاڵه‌وانێتییه‌كه بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن توانیان به ئه‌نجامی 3-1 سێت یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش خانمانی ئه‌رده‌ن گه‌یشتنه یاری كۆتای و خانمانی عێراقیش بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنز له ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 23 ی 11 ی 2022 روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات ده‌بنه‌وه .