پێشمهرگه سپۆرت -
یانهی ڕیاڵ مەدرید هاوکاری بەرشەلۆنە دهكات به مهبهستی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆ لە هاوینی داهاتوودا
ژمارەیەکی زۆر لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی بەرشەلۆنە دانوستانەکانی لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆ کردووە، و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات.
بەپێی پرۆگرامی "ئێل شێرینجیتۆ"ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید ئۆفەرێکی دارایی کەمی پێشکەش بە ئەسینسیۆ کردووە، بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە كه ئهمهش هاوكارییهكی باشه بۆ بهرشهلۆنه تا گرێبهستی پێشكهش بكهن.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە ئەسینسیۆ دەیەوێت مووچەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زیاد بکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات، لە هەمان کاتدا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە بە بەردەوامی بەشداری یارییەکان دەکات لە ژێر سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر.
جێگای سەرنجە گرێبەستی ئەسینسیۆ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، هەربۆیە ئەو یاریزانە ئیسپانییە دەتوانێت بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر تیپێک بکات، لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەست پێدەکات.