پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی به‌غداد یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی پێشكه‌توان و لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه تا شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 24 تا 26 ی 11 ی 2022 به‌رده‌وامی ده‌بێت و تێیداو كچانی پێشمه‌رگه به شێوه‌ی تاك به‌شداری ده‌كه‌ن .
نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه‌كه ووتی ، له‌م وه‌رزه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداری كێبڕكێكان بكه‌ین و ئاماده‌كاری ته‌واویشمان به كچه یاریزانه‌كانمان كردووه تا له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
نزار ووتیشی یه‌ك كیژه یاریزانی تازه پێگه‌یشتوو سێ كچه یاریزانی لاو هه‌شت یاریزانی پێشكه‌وتوانمان ده‌چێته نێو كێبڕكێكان و بۆ ئه‌نجام و شكادنی ژماره‌ی پێوانه‌ی هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین .
له دوا وته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێك له كیژه پاڵه‌وانه‌كانی تیپه‌كه‌یان به‌شداری یارییه‌كان ناكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناجێگری باری ته‌ندروستی دایكی كه ئه‌و كیژه یاریزانه ئه‌ڤین سه‌عیدی پاڵه‌وانه كه له پاڵه‌وانێتییه‌كان ئه‌نجامی كاریگه‌ری هه‌یه .