پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه ده‌یه‌وێت له دووه‌م یاری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته خاوه‌ن دووه‌م سێ خاڵ له خوله‌كه‌دا .
تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری توانی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له یانه‌ی سه‌ماوه‌ی برده‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 23 ی 11 ی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ڕومادی بكات و ئه‌و یارییه‌ش له چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌بێت .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :