خانمانی‌ عێراق گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ خانمانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ عه‌مانی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌ڵبژارده‌ی‌ خانمانی‌ عێراق ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ خانمانی‌ كوێت بونه‌وه‌ ، له‌و یارییه‌دا خانمانی‌ عێراق توانیان سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتا بهێنن و به‌ ئه‌نجامی‌ 3 - 1 سێت بردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ نرخیان مسۆگه‌ر كردوو بلیتی‌ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین بڕی‌ .


PM:08:44:21/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌