هه‌ولێر یه‌كه‌م و شه‌قلاَوه‌ و نیشتیمان دووه‌م و سێهه‌م بوون



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوایی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌ولێری‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان كه‌ شه‌ش یانه‌ تێیدا به‌شدار بوون ، دواجار تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ هه‌ولێر به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م توانی‌ بگاته‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ خوله‌كه‌ .

هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ یانه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ به‌ پله‌ی‌ دووه‌م گه‌یشته‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغه‌كه‌ و نیشتیمانیش سێهه‌م بوو ، سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ تیپه‌كان جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ كوردستان به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌كانی‌ شۆِریجه‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ و بابه‌ گوڕ گوڕ سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی‌ دووه‌م مسۆگه‌ر كردوو و دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌میش كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام درا یانه‌كانی‌ هه‌ولێر ، شه‌قلاَوه‌ و نیشتیمان سه‌ركه‌وتن ، جه‌مال ڕه‌شید وتیشی‌ له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوو یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م دیاری‌ ده‌كه‌ین و تیپه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین له‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خوله‌كه‌ .


PM:08:26:21/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌