پێشمهرگه سپۆرت -
تیاگۆ بینتۆ، وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە یانە ئیتاڵییەکە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبەستنەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەژێر چاودێری خۆسێ مۆرینیۆدا یاری بكاتهوه.
تیاگۆ بێنتۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ڕۆما بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: یەکێک لەو شتانەی کە لە ئیتاڵیا بێزارم دەکات ئەوەیە کە بەردەوام باس لە بازاڕی گواستنەوە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە گرێبەستکردن لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەرگیز ناكرێت، ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە، بەڵام لە ئیتاڵیا ڕۆژانە باسی سێ یاریزانی جیاواز دەکەن کە پەیوەندییان بە یانەکەتەوە هەیە.
بێنتۆ زیادی کرد: تێدەگەم کە سروشتی بوو پەیوەندیمان پێوەبکات، چونکە من و مۆرینیۆ پورتوگالیین، کریستیانۆش هەروا، بەڵام وەک وتم هیچ قسهیهكمان نهكردووه لهو بارهیهوه