پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری شاریقه له ولاَتی ئیمارات پاڵه‌وانێتی كاراتێی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له به‌رواری 23 تا 27 ی 11 ی 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیداو بڕیاره 12 هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتان به‌شداری بكه‌ن ، ئه‌مه‌و له یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ریه‌ك له یاریزانان شڤان عوسمان له كێشی + 84 و بڕیار یوسف له كێشی - 61 بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان له یاری كۆمێته به‌شداری ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه شڤان عوسمانی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پیشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆرێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان تیێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان وه‌ك هه‌میشه به‌و پاڵپشتیی و هاندانه به‌رده‌وامانه‌ی دووباره توانیمان به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه بكه‌ین كه خودی به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه هاوكاری دارایی بۆ كردین و دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشتی یاریزانه‌كانی ده‌كات تا له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه به‌هێزه‌كان ده‌ربكه‌ون .
شڤان ووتیشی له ڕۆژی 25 ی مانگ یارییه‌كانی ئاستی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئێمه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت به ناوی یانه‌كه‌مان و ولاَتی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ین .