پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 20 ی 11 ی 2022 ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و هه‌ریه‌ك له وسام محه‌مه‌د ، كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له هێمن ته‌یب ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی شمێری بازی یانه‌كه و هه‌ردوو كیژه یاریزان كاڵێ كامه‌ران و لانه كامه‌ران .
ئه‌مه‌و له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا هێمن ته‌یب ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه باسێكی له پاڵه‌وانێتی شمشێر بازی یانه‌كانی كوردستان كرد كه له شاری سلێمانی ئه‌نجام دراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌به‌شداری 21 كوڕه و هه‌شت كچه یاریزان بووه كه خۆش به‌ختانه تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی كچان پله‌ی دووه‌م یان به‌ده‌ست هێناوه .
دواتر حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی شمشێر بازی یانه‌ی پیشمه‌رگه كردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ئه‌نجامانه به گرنگ ده‌زانن كه له یارییه تاكه‌كان به ده‌ستی دێنن و له په‌رتوكی مێژووی ئه‌نجامه‌كان كۆیان ده‌كه‌نه‌وه تا خه‌رمانی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزش له نێو یانه‌كه‌یان به‌و مێژووه پڕ ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه بمێنێته‌وه كه له سه‌ره‌تایی دامه‌زراندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هاتووه .
ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان له كۆتایی خه‌لاَتی تیپی شمشێر بازی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه توانیان له‌و پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .