پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 26 ی 11 ی 2022 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ دیاری كردنی واده‌ی ده‌ست پێكی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات كه بڕیار بوو ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له به‌رواری 27 ی مانگ ئه‌نجام بدرێت ، یه‌كێتییه‌كه یانه‌كان به نوسراوی فه‌رمی ئاگادار ده‌كات كه له واده‌ی دیاری كرا‌و نوێنه‌ریان له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی باله له شاری به‌غداد ئاماده‌بێت و نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یان بكه‌ن .
هه‌روه‌ك داوا له یانه‌كان ده‌كات بڕی پێنج ملیۆن دیار وه‌ك به‌شداری خوله‌كه پێشكه‌ش به یه‌كێتی باله‌ی عێراق بكه‌ن و له سه‌دا سێی گرێبه‌ستی یاریزان به هه‌مان شێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێتی ناوبراو و هه‌رچی یاریزانی پیشه‌گه‌ریشه بۆ هه‌ریزانێك بڕی 1000 دۆلار وه‌رده‌گیرێت .