پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا توانی به سه‌ركه‌وتن بچێته نێو ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2022 - 2023 .
له‌شاری میسان ئه‌و یارییه كه له جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه بوو به‌ڕێوه چوو تێیداو له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و له خوله‌كی 12 یاریزان شێروان كوردستان توانی پێشمه‌رگه‌كان بكاته خاوه‌ن یه‌كه‌مین گۆڵ ، ئه‌مه‌و له درێژه‌ی ئه‌و یارییه‌دا كه گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سێ خاڵ و له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 49 یاریزان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن توانی ئه‌نجامه‌كه بۆ یانه‌ی میسان یه‌كسان بكاته‌وه ، هه‌رچی كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو كۆڵنه‌ده‌رانه درێژه‌یان به فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه زیاد كردوو له خوله‌كی 68 محه‌مه‌د عه‌باس گۆڵی دووه‌م و دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و به سێ خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .