‌ورده‌كاری‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ گڵۆپ سۆكه‌ر




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەر دەبەشکرا وكه‌ریم بێنزیمه‌ وه‌كو باشترین یاریزان و ڕیاڵ مه‌درید وه‌كو اشترین یانه‌ دیاری‌ كران.

بەشێوەیەکی فەرمی لەئاهەنگێکی تایبەت و بەئامادەبوونی زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان لە ئەبوزەبی خەڵاتەکانی تایبەت بە گڵۆب سۆکەر دابەشکرا و باشترینەکان دیاریکرا.

کەریم بنزیمەی فەڕەنسی هێرشبه‌ری‌ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕکابەریەکەی لە محەمەد سەلاح و ئێرلینگ هالاند بردەوە و بووه‌ باشترین یاریزان و خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ برده‌وه‌

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید خه‌ڵاتی‌ گڵۆپ سۆكه‌ری‌ وه‌كو باشترین ڕاهێنه‌ر برده‌وه‌ و  کێبڕکێکەی لە پیپ گواردیۆلا و جۆزیە مۆرینیۆ بردەوە، فلۆرێنتینۆ پیرێزیش بووه‌ باشترین سه‌رۆك

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی بەرگریکاری پاریس سان جێرمان خەڵاتی باشترین بەرگریکاری مێژووی پێبەخشرا و محەمەد سەلاحیش لەلایەن بەکارهێنەرانی تیک تۆکەوە وەک باشترین یاریزان دیاریکرا.

لەکۆتایشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید وەک باشترین یانەی جیهان دیاری‌ كرا.


PM:07:01:18/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌