پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
خانمانی عێراق سێهه‌م یاریان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی فه‌ڵه‌ستین بونه‌وه .
ئه‌و یارییه كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆی پێنج شه‌ممه 17 ی 11 ی 2022 له نێو هۆڵی ئه‌میر حه‌مزه له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه چوو ، تێیداو خانمانی عێراق توانیان به ئه‌نجامی سێ سێتی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی 25 - 4 و 25 - 14 و 25 - 11 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش خانمانی عێراق توانیان به دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان خۆیان بگه‌یه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی پاڵه‌وانێتیبه‌كه .