‌نەیمار پاڵێوراوانی خۆی بۆ بردنەوەی مۆندیال ڕادەگەیەنێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئەو تیپانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە قەتەر دەستپێبکات.

نەیمار لە لێدوانەکەیدا بۆ ڕۆژنامەی "تێلێگراف"ی بەریتانی وتی: مۆندیال پڕە لە سوپرایز.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام پێموایە پاڵێوراوەکان ئەرجەنتین و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسان، پێموایە ئەم چوار  تیپه‌ لەگەڵ بەرازیل توانای گەیشتنیان بە یاری کۆتایی هەیە.

هەروەها سەبارەت بە هەلەکانی ئینگلتەرا، نەیمار لە لێدوانێکدا وتی: ئینگلتەرام لەبیرکردووە، بەڵام ڕوونە کە هەلێکیان هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڕاستی حەزم لە هاری کەین و جادۆن سانچۆیە، ئەوان یاریزانی گەورەن و خۆشەویستییەکی تایبەتم بۆیان هەیە، چونکە حەزم لەو یاریزانانە هەیە کە سیفەتەکانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مۆندیال گەورەترین خەونی منە، ئێستا هەلێکی دیکەم لە پاڵەوانێتییەکەدا هەیە و هیوادارم ئەو کارە بکەم.

هەروەها نەیمار ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوونە کە هەمووان هیوایەکی زۆریان بە مۆندیال هەیە، هەروەها دڵەڕاوکێیان نییە، بەڵکو پەرۆشن، هەمووان دەیانەوێت بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن.



PM:02:26:17/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌