پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراق و تۆكمه تر كردنی تیپه‌كانیان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی خۆی بڕیاری دا به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی بانگێشت كردنی یاریزانان له‌لایه‌ن یانه‌كان .
سه‌باره‌ت به‌و پرسه پێشمه‌رگه سپۆرت په‌یوه‌ندی به وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو له وه‌لاَمدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕۆژی 18 ی مانگی 11 یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتییه‌كه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه بۆ به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی یانه‌كان ، یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه كه له كاتژمێر 12 ی شه‌وی چوار شه‌ممه له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 16 ی 11 ی 2022 واده‌ی گرێبه‌سته‌كان بۆ ئه‌و یاریزانانه درێژ بكرێته‌وه كه یانه‌كان بانگێشتیان ده‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی یاری نه‌كردبی .
وسام ووتیشی ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق گرنگی زۆری ده‌بێت چونكه هه‌ندیك له یانه‌كان پێویستیان به كاتی زیاتر بوو تا پێكهاته‌ی كۆتایی پیێشكه‌ش بكه‌ن .