پیَشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری چڕ ده‌كات بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خۆی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .
یاریزانانی پێشمه‌رگه له ژێر ڕیێنوێنی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به سێ خاڵه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه .
سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌شقانه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌كانی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت به یانه‌كه و یاریگه‌ی كۆچكردوو دكتۆر عاصی فاتحی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌نجام دانی ئه‌و مه‌شقانه‌ش له‌سه‌ر هه‌ردوو یاریگه به‌هۆی تایبه‌ت مه‌ندی یاریگه‌كانه كه له چیمه‌نی ده‌ست كردوو چیمه‌نی سروشتی خۆی ده‌بینێته‌وه تا سه‌رجه‌م یاریزانان له كه‌شی یاریگه‌كانی عێراق بگونجێن و بتوانن یارییه‌كانیان به شێوازێكی هونه‌ری زۆر سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن .