پێشمه‌رگه سپۆرت -
کەشتی زەبەلاحی (MSC world Europa ) گەیشتە کەناراوەکانی دەوحەی پایتەختی قەتەر ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێشوازی له میوانان و بینه‌رانی یارییه‌كانی مۆندیال .
مه‌به‌ست له هاتنی ئه‌م كه‌شتییه بۆ ولاَتی قه‌ته‌ڕ بۆ پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه ده‌بێت كه لة هۆتیله‌كان جێگه‌یان نابێت و ئه‌و كه‌شتییه ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆ میوانداری گه‌شتیاران ، كه‌شتییه‌كه درێژییه‌كه‌ی 333 مه‌تره و پانێكه‌ی 47 مه‌تره ، هه‌روه‌ك له 22 نهۆم پێك دێت به به‌رزی 66 مه‌تر ، ئه‌و كه‌شتییه گه‌شتیارییه 2626 ژوری پشودانی تێدایه و ده‌توانێت میوانداری له 6700 گه‌شتیار بكات بۆ یه‌ك شه‌و ، ئه‌مه‌و 40 هه‌زار مه‌تر چوار گۆشه پانتای خزمه‌تگوزاری له خۆده‌گرێت له‌وانه 33 ڕیستۆرانت و كافێی تێدایه و هۆڵی سنه‌ما و شانۆی له به‌شه خزمه‌تگوزارێكانێتی ، جگه‌له‌وه‌ی یاریگه‌ی تۆپی پێ و چه‌ند یاریگه‌یه‌كی دیكه له‌خۆده‌گرێت و سێ مه‌له‌وانگه‌ی گه‌وره‌ی بۆ بونیات نراوه كه له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت له هه‌ر مه‌له‌وانگه‌یه‌ك 200 تا 300 كه‌س له‌خۆبگرێت ، شاری یاری مندالاَن و هۆڵی ڕاهێنان و مه‌شقه جه‌سته‌ییه‌كان به‌شێكی دیكه‌یه له‌و خزمه‌ت گوزاریانه‌ی بوونی هه‌یه ، له ڕووی ته‌كنه‌لۆژیاوه له یه‌كه‌مینه‌كانی جیهانه و به گازی سروشتی كار ده‌كات و دۆستی ژینگه‌یه .
بڕیاره ئه‌م كه‌شتییه به درێژای ماوه‌ی مۆندیال له ولاَتی قه‌ته‌ڕ جێگیر بكرێت و پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه بكات كه تێیدا ده‌مێننه‌وه .