پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی كچانی عێراق له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌شتی شاری عه‌مانی پایته‌ختی ولاَتی ئه‌رده‌ن ده‌كه‌ن .
گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی كچانی عێراق له دوایی كه‌مپێكی چڕ دێت كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام یان دا ئه‌وه‌ش پاش دیاری كردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه كه له 13 كچه یاریزان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران پێك دێن .
سه‌باره‌ت به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتییه كه ماوه‌ی 22 ساڵه به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌كیان نه‌كردووه ، جه‌میل عه‌بادی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه باشترین كچه یاریزانانی عێراقمان دیاری كرد بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه به ڕاهێنه‌ری ڕاندی مه‌تا كه‌مپێكی چڕیان ئه‌نجام داوه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژارده‌كه بریتی ده‌بن له ( د ، كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ، ڕاندی مه‌تا ، تارق نازم ، سه‌نگه‌ر مسته‌فا ، ڕافی خاڵس و ساسان ) .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( سعودیه‌ی میواندار ، سوریا ، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین ) ده‌بێته‌وه .