پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان خه‌ڵاتی براوه‌ی مۆندیال ئاشكرا ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیال 42 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
فیفا ئاشكرای كردووه كه پاڵه‌وانی مۆندیال بڕی 42 ملیۆن یۆرۆی پێده‌درێت، ئه‌و تیپه‌ی كه ده‌بێته دووه‌می مۆندیال 30 ملیۆن یۆرۆ خه‌ڵات ده‌كرێت، هه‌رچی پله‌ی سێیه‌مه 27 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و پله‌ی چواره‌میش ده‌بێته خاوه‌نی 25 ملیۆن یۆرۆ.
فیفا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ك گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی 17 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌شی كه ده‌گه‌نه قۆناغی چاره‌كی كۆتایی 13 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ك له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان 8 ملیۆن و500 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.