‌سێ هۆكار وای‌ كرد ڕامۆس بانگهێشتی‌ مۆندیال نه‌كرێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئیسپانی‌ سێ هۆكار بۆ بانكهێشتنه‌كردنی‌ ڕامۆس بۆ یارییه‌كانی‌ مۆندیال ئاشكرا ده‌كات

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کەتەلۆنی، "سپۆرت”،  دوورخستنەوەی ڕامۆس  یه‌كه‌م دەگەڕێتەوە بۆ چاکبوونەوەی ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی لە پێکان و ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ هۆكاری‌ دووه‌م كردووه‌ به‌وه‌ی‌  ئینریکی دەیەوێت پابەندی ئەو کۆمەڵە یاریزانە بێت، کە چێژیان لە متمانەی ئەو وەرگرتووە و لە چەند مانگی ڕابردوودا بیرۆکەکانی بەباشی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هەروەها ڕاهێنەری "لا ڕۆخا" دەیەوێت گرەو لەسەر هیوگۆ گیلامۆنی بەرگریکار بکات، کە لەگەڵ ڤالێنسیا لە چەندین پۆستدا یاری دەکات، لەم دواییانەشدا گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، چونکە لە بەشی دەرهێنانی تۆپ لە پشتەوە جیاوازە.

ئیسپانیا لە کۆمەڵەی یەکەمدا دەچێتە مۆندیالەوە کە ئەڵمانیا و ژاپۆن و کۆستاریکاش لەخۆدەگرێت.



PM:08:12:12/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌