ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه سێ به‌شی هاوڵاتیان كه مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌توانن ڕێگری له‌و دۆخه بكه‌ن ته‌نها به سوود وه‌رگرتن له ڕاهێنانی وه‌رزشی.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 37 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی زۆر بوونی چالاكی جه‌ستته‌ی مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه.
باشترین ڕێگا بریتیه له ڕاهێنانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌ی 75 خوله‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا به‌مه‌ش %19 مه‌ترسی توشبوون به دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه، له‌ڕێی پاسكیل سواری و سه‌ما و ڕێكردنی خێرا.
دكتۆر كارلۆس مۆرالیس به‌رپرسی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی گلاسكۆ ده‌ڵێت" ئه‌مه نامه‌یه‌كی زۆر تونده بۆ ته‌ندروستی گشتی، چونكه ئه‌م ڕاهێنانه به خۆڕاییه و پاره‌ی تێناچێت و بۆ ته‌ندروستی به‌سووده"
بابه‌ته‌كه له گۆڤاری" BMC Medicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 37-73 ساڵه و توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بوون ده‌توانن سوود له چالاكی جه‌سته‌ی ببینن بۆ ئه‌وه‌ی ئارام ببنه‌وه و له خه‌مۆكی ڕزگاریان ببێت.