پیشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجام دایه‌وه و سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دیاری كرد .
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه له نێو هۆڵی هۆتێل مه‌نصور میلیا له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو تێیداو جه‌میل عه‌بادی سه‌رۆكی ڕابردووی یه‌كێتییه‌كه توانی به 44 ده‌نگ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و به سه‌رۆك بۆ چوار ساڵی ئاینده دیاری كرایه‌وه .
ئه‌مه‌و دكتۆر ئازاد حه‌سه‌ن قادر به 56 ده‌نگ بووه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك و د ، حه‌بیب عه‌لی به 47 ده‌نگ به جێگری دووه‌م دیاری كرا .
دواجار ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه كه توانیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن بریتیی بوون له عه‌بدول كه‌ریم عه‌بد ، ئه‌حمه‌د عه‌بدول كه‌ریم ، به‌شار عه‌لی ، عه‌لی عه‌بدكازم ، ئیبراهیم مه‌زهه‌ر ، عه‌لا شاكر ، مه‌ناف خه‌لیل و دكتۆره نه‌عیمه خه‌ڵه‌ف .
پاش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ، یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كردوو هیوایی خواست له چوار ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و ده‌سته‌یه خزمه‌ت به یاری باله و وه‌رزشی شاره‌كان بكات له سه‌رجه‌م ولاَتدا .