پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق ئه‌نجام دراو دوایی كاندید بوونی 12 كه‌س بۆ ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتییه‌كه دواجار ، زافر عه‌بدول ئه‌میر به سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو هه‌روه‌ك فه‌رحان نه‌صیر به جێگری یه‌كه‌م و عه‌بدول هادی مه‌فتول به جێگری دووه‌م دیاری كران .
ئه‌مه‌و ، سوندوس موحسین ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، پشتیوان ئه‌حمه‌د ، حسێن كازم ، باسم جباره و یوسف یاسین ، وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوبراو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناو بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رزی دیكه سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كه‌ن .