پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له جامی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی گازی باكور .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:15 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ينى 11 ی 11 ی 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی گازی باكور ئه‌نجام ده‌درێت و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له دوایی دوو سه‌ركه‌وتن ده‌یانه‌وێت سێهه‌م سه‌ركه‌وتن له جامه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له یه‌كه‌م یاری خۆی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پیشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وت مسۆگه‌ر كرد كاتێك به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه و له دووه‌م یاریشی له نێو یاریگه‌ی خۆیدا توانی به 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ئه‌مواج موصڵ بباته‌وه .