پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی یانه پله نایابه‌كانی شه‌تڕه‌نجی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 6 ی 11 ی 2022 له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كوڕ و كچه یاریزانانی تیپه‌كه كه توانیان له پاڵه‌وانێتی عێراق پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیوو به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و میوادارییه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا حاكم مه‌حمود وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له تیپه‌كه خۆشحاڵی پیشان دا كه یانه‌كه‌یان تیپێكی پڕ له یاریزانی شاری سلێمانی و كوردانه و پێشمه‌رگانه‌یان هه‌یه و له پاڵه‌وانێتی عێراق بونه‌ته ژماره‌یه‌كی قورس و نازناو له دوایی نازناو ده‌ست كه‌وت له دوای ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ستی دێنن .
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تیپی شه‌تڕه‌نج به ئه‌نجامه‌كانی ، ئامانجه‌كانی پێكاوه و ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی پته‌وبونیان له یانه‌كه و به تیپێكی سه‌ره‌كی ده‌بینرێن .
پاشان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل باسێكی له به‌هێزی پاڵه‌وانێتییه‌كه كردوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئێستادا چه‌ندان پاڵه‌وان له نێو یارییه‌كه ده‌بینرێن و له نێویاندا پاڵه‌وانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه له خۆبوردوانه له شاری به‌غداد ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه یان به‌ده‌ست هێناو بونه جێگه‌ی باس و سه‌ردێڕی میدیا بینراو بیستراوه‌كان .
له كۆتایش جامی دووه‌می عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری ئه‌و ده‌ست كه‌وته چووه نێو سایته ئه‌له‌كترۆنییه فه‌رمییه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه .