‌هه‌ركات فشاری خوێنت به‌رز بوو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌


ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌گەر کەسێک خۆی نەخۆشی زەختی هەبێت یان بۆ یەکەم جاریش بێت فشاری خوێن بگرێت و بەرز دەربچێت، هیچ دڵە ڕاوکێی ناوێت، تەنها ئەم خاڵانەت لە بیر بێت كه‌ دكتۆر زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- زەخت نەخۆشییەکی بێ دەنگە، هەرگیز سەر ئێشە و گیان ئێشە و گێژخواردن ڕەبتی نییە بە سەرئێشەوە مەگەر لە ‌حاڵەتی زۆر زۆر دەگمەندا. ئەمە زۆربەی خەڵک دەیزانێت لە جیهاندا!
2-ئه‌ گەر زەختت گرت و بەرز دەرچوو، بۆ نمونە زۆر بەرزیش دەرچوو وەکو ٢٠ بە ١٢، هیچ سەرقاڵی ناوێت هەتاوەکو ئەم نیشانانەت نەبێت" سنگ ئێشەی تووند، بورانەوە، ڕشانەوە و تێکجوونی بینین. ئەمەش دەگمەنە، بۆیە دڵەڕاوکێی ناوێت."
ئەمانە بکە:
1-خۆت هێور بکەرەوە، چەند هەناسەیەکی قووڵ یەک لەدوای یەکتر بدە و بیدەرەوە.
2- ئاو بخۆرەوە یەک دوو پەرداخ
3-زۆر باشترە گەر میزکردنت پێوویست بوو بچیت بیکەیت.
4- ئینجا جارێکی دیکە زەختەکەت بگرەوە. 

زۆربەی کات دەیبینن زەختی دووەم جار زۆر کەمترە لە یەکەمجار، بۆچی؟
1- زەخت ڕاستە نەخۆشییە، بەڵام نیشانەشە. لەگەڵ هەموو هەست و سۆزێکی تۆ بەرز دەبێتەوە. زۆربەی خەڵک بەس بە باسی زەخت یان بینینی ئامێری زەختەکە وای لێ دێت فشاری خوێنی بەرز ببێتەوە کە ئەمەش هیچ زەرەری هەنووکەیی نییە.
2- شتێک نییە لە جیهاندا کە نەخۆشی بەستەزمان ڕاکە ڕاکی بێت تا بزانێت زەختەکەی چەندە. لە کەس و کارتان بپرسن لە هەندەران، بزانن ئەوروپی و ئەمریکییەکان چۆن مامەڵە دەکەن لەگەڵ زەخت.
3- خواردنی ترش یان لیمۆ هیچ پێویست نین و سوودی نییە و ئەزیەتی خۆت مەدە. ئەو خەڵکە کە زەختی دادەبەزێت بە لیمۆ و ترشاو ئەوە زەختەکە لە ئەساسەوە بەهۆی قەلەقی و هەڵە گرتنی زەختەوە بووە نەک ترش چارەی کردبێت.
پاش ئەم هەنگاوانە، ئینجا بە شێنێی بچۆ بۆلای پزیشکی پسپۆر. ئەو بۆت یەکلا دەکاتەوە چی ڕوویداوە.


PM:07:01:05/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌