پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وامه بۆ به‌شداری له كێبڕكێكانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 2 ی 11 / 2022 به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه و وسام محه‌مه‌د بازگ و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیِڕی مه‌شقه ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی باله‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه .
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا ، سه‌رۆكی یانه‌ی پیَشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه تییپێكی نمونه‌یی له یانه‌كه‌یان ته‌مه‌نێكی وه‌رزشی و خه‌رمانكێك له ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتیان بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه و هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان یاریزانه‌كانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له قه‌ڵه‌مدا كه ئه‌وان به وه‌رزش ناوی پێشمه‌رگه به‌رز ڕاده‌گرن و له خول و پاڵه‌وانێتییه نێو خۆی و ده‌ره‌كییه‌كان ئالاَی پێشمه‌رگه ده‌شه‌كێننه‌وه .
ئه‌مه‌و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان و پێی ڕاگه‌یاندن ئه‌م وه‌رزه بۆ ئێوه جیاواز ده‌بێت و ڕكابه‌ری له نێو تیپه‌كان ده‌بینرێت چونكه زۆرێك له یانه‌كان به یاریزانی به‌هێز پێكهاته‌كانیان تۆكمه كردووه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئێوه‌ی پێشمه‌رگه ، پێشمه‌رگه ئاسا هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان بده‌ن .
له كۆتایش هه‌ریه‌ك له د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر و د ، عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپه‌كه سوپاسی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایان كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه بۆ ئه‌نجامه‌كان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ململانێی تیپه‌كان ده‌بن و دوا جار به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه هات .