پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێگه‌یه‌كی ئیتاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه كه فرانك كیسی ئیتاڵی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه له‌وه‌ته‌ی كیسێ ڕویكردۆته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ته‌نها 418 خوله‌ك به‌شداری كردووه و نه‌یتوانییه‌وه پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له یاریزانه‌كه كردووه كه ئاره‌زووی ڕۆشتن بكات.
له لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ده‌ڵێت كیسێ له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاسوده‌یه.