ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی‌سه‌وز یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی" فایبرۆمالجیا" ده‌دات كه ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن له ئێستادا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی پێگه‌ی" مایۆ كلینیك" تایبه‌ت به بابه‌تی ته‌ندروستی " فایبرۆمایالجیا" واته ئازاری لیمفی ماسولكه‌كان به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه هه‌ست به ئازاری توندی ماسولكه‌كانی و ماندووبوونی به‌رده‌وام ده‌كات، خه‌و و یادگه و مه‌زاجی تێكده‌چێت، هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه توشی سترێس و خه‌مۆكی ده‌بن.
ماندووبوونی مرۆڤ له‌ڕووی جه‌سته‌ی و ده‌رونی یان توشبون به ڕووداوێك مه‌ترسی توشبوون به‌م گرفته ته‌ندروستیه زیاتر ده‌كات، خانمان زیاتر له پیاوان ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه، پسپۆڕان لایان وایه له‌چاوكردنی ئه‌و چاویلكانه‌ی ڕه‌نگی هاوێنه‌كه‌یان سه‌وزه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ڕۆژدا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جه‌سته ده‌دات به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه.
مه‌به‌ست له چاویلكه‌ی هاوێنه سه‌وز ئه‌و جۆره چاویلكانه نییه كه له بازاڕه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت و ڕه‌نگی هاوێنه‌كه‌یان سه‌وزه به‌ڵكو جۆرێكی تایبه‌تی چاویلكه‌ی پزیشكیه، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌كرێت له‌چاوبكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ.
ئێستا ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 4 ملیۆن هاوڵاتی به‌ده‌ست ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه‌وه ده‌ناڵێنن.