پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی میوانداری له دوو یاری ده‌ستپێكی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 29 ی 10 ی 2022 و له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان دوو یاری به‌ڕێوه چوون ، له یه‌كه‌م یاری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه توانی به ئه‌نجامی 3-1 سێت له یانه‌ی بابا گوڕ گوڕ بباته‌وه و بووه خاوه‌ن یه‌كه‌مین سێ خاڵ و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه یانه‌ی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یاری كردوو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به سێ سێتی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شۆڕیجه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامانه یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه كۆتایی هات كه یه‌كێتی باله‌ی كوردستان له ماوه‌ی سێ ڕۆژ یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌بات .