‌گرنگی کالیسیۆم لە تەمەنی هەرزەکاریـدا چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

بە هۆی ئەوەی منداڵ لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئێسکی لەشیان گەشەێکی خێرا دەکات هەر بۆیە رێژەی پێویستی رۆژانەی کالیسیۆم زۆر زیاتر دەبێت بە بەراورد بە تەمەنەکانی تر بەجۆرێک لە تەمەنی هەرزەکاری بڕی پێویستی لەش بۆ کالیسیۆم دوو هێندە بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تەمەنی ٣ بۆ ٥ ساڵ  دکـتۆر ئـاکۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی كالسیۆم له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئه‌گەر لە کاتی هەرزەکاریدا منداڵ خواردنی تەندروست نەخوارد ئەوە ئاستی کالیسیۆم لە لەشیاندا کەم دەکات بەمەش گەشەی منداڵەکە بە پێی پێویست نابێت و منداڵەکەت هەردەم هەست بە بێتاقەتی دەکات و ئازاری لەشی دەبێت بە تایبەتی ئازاری پێەکانی زۆر دەبێت. نیشانەکانی تری کەمی کالیسیۆم بریتیە لە : سربوونی دەست و قاچ ، لەبیرچوونەوە، خەمۆکی و دڵەراوکێ، تەشەنووجاتی ماسولکە ، کەمی فشاری خوێن."

کام خواردن کالیسۆمی زۆر تێدایە ؟
1-شیرو بەرهەمەکانی شیر : باشترە لە تەمەنی هەرزەکاریدا شیری کەم چەوری بخورێتەوە باشترە رۆژانە ١ بۆ ٢ کووپ شیر بخورێتەوە.
2- بروکلی
3- ماسی
4- پرتەقاڵ و قەیسی
5- گوێزو بادەم
لەگەڵ ئەم خواردنانە منداڵ پێویستە بڕی پێویستی ڤیتامین دی وەربگرێت چونکە کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی کەمی ئاستی کالیسیۆم لە خوێندا.


PM:03:18:26/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌