ته‌ندروستی -
دڵه كزه یه‌كێكه له گرفته ته‌ندروستیه باوه‌كان له جیهاندا و هاوڵاتیان له ته‌مه‌نی جیاوازدا توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، هۆكاره‌كانیشی جیاوازه دكتۆر هەڤاڵ پزیشکی شارەزای گشتی له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ئاماژه پێده‌كات یارمه‌تیده‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن.
1-جوینی بنێشتی بێ شەکر(بنێشتی کوردی)
2-دوورکەوتنەوە لە خواردنی درەنگانی شەو، یان لەهەرکاتێکی تردا هەوڵ بدە لانی کەم تا ٢ كاتژمێر لەپاش خواردن نەخەویت.
3-ئەگەر لە کاتی خەوتن دا دڵە کزە هەبوو باشترە لەسەر لای چەپ بخەویت چونکە دەرچەی گەدە ڕووی لەلای ڕاستە.
4-کەم خواردنەوەی"چا،جگەرە کێشان،خواردنی سورەوەکراو."
تێبینییەکی گرنگ:هەندێ کەس ڕۆژی یەک جار نان ئەخۆن بەو ئامانجەی ڕێجیم ئەکات بەڵام لەو ژەمەیا زیاد لە پێویست ئەخوات، ئەوە جگە لەوەی تەندروست نییە هۆکارێکیشە بۆ دڵە کزێ، ڕێگەی شیاو ئەوەیە ژەمەکان هەمووی بخۆی بەڵام زۆر نەخۆی.