ته‌ندروستی -
سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ریتانی NHS به‌رهه‌مهێنانی جۆرێكی نوێی ده‌رمانی ئاشكرا كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست بێ خه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌رمانه له‌وه‌دایه بۆ ڕۆژی دواتر كاریگه‌ری نامێنێت له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر و مه‌ترسی ئالوده‌بوونیشی نییه.
ئه‌م ده‌رمانه به پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به نوستنه كه واده‌كه‌ن كه‌سه‌كه به‌رده‌وام هه‌ست به خه‌واڵووی بكات و كاریان له‌سه‌ر ئه‌و خانانه‌ی مێشك ده‌كرد كه به‌رپرسی به ئاگایی مرۆڤن، گرنگی ئه‌م ده‌رمانه نوێیه له‌وه‌دایه كاریگه‌ری لاوه‌كی زۆر كه‌مه و ته‌نها یه‌ك شه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت.
ڕێكخراوی تایبه‌ت به ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی له به‌ریتانیا گڵۆپی سه‌وزی داوه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م ده‌رمانه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا ڕه‌زامه‌ندیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌ربڕیوه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌م ده‌رمانه به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست بێ خه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن.
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن شه‌و و ڕۆژێك 6- 8 كاتژمێر بخه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی مێشك و جه‌سته‌یان زۆر باش بێت.