په‌یوه‌ندی نێوان ڕاهێنانی وه‌رزشی زۆر و جه‌ڵده‌ی‌ دڵ چییه‌؟



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئاشکرایە کە هەموو پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دڵ هەمیشە پێداگری لە چالاکی جەستەیی و وەرزش کردن دەکات بۆ خۆ پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌  ئەنجامدانی  چالاکییە جەستەییەکان باشترە لە ئەنجام نەدانیان سەرەرای هەبوونی هەندێ کاریگەری لاوەکی، دكتۆر شوان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و چالاكییه‌ وه‌رزشیه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

بە گوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمەڵەی ئوسترالی بۆ وەرزش و چالاکییە جەستەییە تەندروستییەکان، ڕێنمایی وەرزش کردن دەدەن لە  ٢،٥ کاتژمێر بۆ ٥ کاتژمێر لە هەفتەیەک بە شێوەی چڕ، یاخوود ١.٢-٢،٥ کاتژمێر بەشێوەی سووک، وه‌رزش بۆ له‌ش پێویسته‌.
وە ئەمەش بە شێوەیەکی زانستی سەلمێندراوە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"لە دونیای ئەمڕۆدا چەندان وەرزشوان و چالاکوان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان تووشی مردنی لە ناکاو و نۆبەی دڵ هاتوون، ئەمەش پرسیاری جەوهەری دەربارەی کاریگەرییەکانی وەرزش کردن لەسەر دڵ دەهێنێتە ئاراوە."

دكتۆر شوان ده‌ڵێت"لێرە باسی کاریگەرییە پێچەوانەکانی وەرزش کردن دەبنە جێی باس، وەک پزیشکان پێویستە چاوکراوە بین لەکاتی قسە کردن لەسەر وەرزشکردن و چالاکی جەستەیی، ئاشکرایە کە نۆبەی دڵ هەندێک جار لەکاتی فشار خستنێکی زۆری جەستەیی بۆ سەر دڵ درووست دەبێت، بەو واتایەی کە دەکرێ لە کاتی وەرزش کردن و چالاکی جەستەیی کەسێک بەهۆی فشاری زۆرەوە توشی  نۆبەی دڵ بێت، ئەوە پیشاندەری بڕێک مەترسی وەرزشکردنی زۆرە بۆسەر دڵ، بەڵام لە هەمان کاتدا نابێتە هۆکارێک بۆ وازهێنان یان نەکردنی چالاکی وەرزشی.
بەڵکو ڕاستتروایە بڵێین ئەنجامدانی وەرزشێکی زۆر و لە ناکاو ڕەنگە هۆکار بێ، بەڵام وەرزش و چالاکی جەستەیی بەشێوەیەکی بەردەوام و قۆناغبەندی (بەرە بەرە ) پارێزەر بێت،ئەمەش ئەو ڕاستییە زانستیە دەردەخات کە ئەگەری تووشبوون بە نۆبە لەکاتی زۆرترین فشارە بۆ دڵ."

ئه‌ی‌ لەسەر ئێمە چی پێویستە بیكه‌ین؟ 
ڕێنماییه‌كانی دگتۆر شوان بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش ئه‌وه‌یه‌، لە پای ڕێکخستنی شێوازی ژیان و خواردن و وەرزش کردن، بە هەند وەرگرتنی نیشانە جەستەییەکانە. لەکاتی هەبوونی هەر نیشانەیک پشتگوێی مەخە و تا هۆکارەکەیت بۆ ڕوون نەبێتەوە پشگوێی مەخە، ئەمە ڕەنگە وەرزشوان و چالاکوانان -بەهۆی چالاکبوونیان- وا بکات درەنگتر دەرکەوتەیان هەبێت بۆ لقی پزیشک بەهۆی پشتگوێ خستنی نیشانەکانیان."

نۆبەی دڵ کاتێ کە ڕوودەدات لە ئەنجامی گیرانی هەریەک لە خوێنبەرەکانی دڵ، ڕەنگە کەسی تووشبوو توشی مەترسییە کارەباییەکانی دڵ بێت، کە زۆر جار ناڕێکی کارەبایی دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی لە ناکاو ، ڕێگری لەمە بە هۆی بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی دڵە، کە هەموو کارەباییەکانی دڵ ڕێکدەخاتەوە و ژیانی کەسەکە ڕزگار دەبێت.

جیا لە هۆشیارکردنی خەڵکی گشتی لە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بوژاندنەوەی دڵ، دەکرێت ڕاهێنان و دانانی ئەم ئامێرە کارەباییانە بکرێ لە شوێنی گشتی بۆ کەسی گشتی ، بەڵکو لە کاتی هەر حاڵەتێکی لە ناکاوی دڵ ، بزاندرێ چۆن و کەی ئەو ئامێرە بەکار دەهێندرێ- بێگومان بەشێوەی ڕاهێنان و زانستی.

لە کۆتا ٣٠ ساڵی ڕابردوو هەموو جیهان توشی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بوەتەوە لە تەشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، لە کۆتاییدا پشتگیری لە گرنگی و پێویستی وەرزش کردن و چالاکی جەستەیی دەکەینەوە، بەڵام چۆنیەتی و چەندییەتی وەرزش و چالاکی جەستەییەکە ئاڕاستەی پڕۆسەکە دەگۆڕێت و ڕەنگە کاریگەری نەویستراوی پێچەوانەی هەبێت.

خاڵی گرنگ و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە چالاکبوون لە ڕووی جەستەییەوە بەشێوەیەک زیانی پێچەوانەی نەبێت، کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشییە درێژخایەناکانیبوەک شەکرە و فشاری خوێن، وە پشتگوێ نەخستنی هیچ نیشانەیەکی نوێ، یقخود دووبارە بووەوە، بۆدڵنیا بوون لە تەندرووستی دڵ.



PM:04:56:12/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌