پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی به‌شداری كردنی تیپی كوڕان و كچانی نیشان شكێنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان و به‌ده‌ست هێنانی جامی هه‌ردوو ئاسته‌كه له یارییه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6 ی 10 / 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه پێشوازی كرد له ڕاهێنه‌ر و كوڕ و كچه یاریزانه‌كانی تیپه‌كه كه له‌و پاڵه‌وانێتییه توانیان نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له تیپه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیپی نیشان شكێن مێژوویه‌كی زێڕینی له پاڵه‌وانێتیه‌كان هه‌یه‌و هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك ئه‌وان به‌شداریان كردبێت توانیویانه چه‌ندین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .
پاشان شۆڕش محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه باسێكی له پاڵه‌وانێتی كوردستان كردوو ووتی ، یه‌كێك بوو له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی كه ململانێی به‌هێزی تێدا بوو كه خۆش به‌ختانه توانیمان نازناوی كوڕان و كچان به‌ده‌ست بهێنن و پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له به‌رواری 20 ی مانگی 10 پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه شاری به‌غداد و هۆڵی نیشان شكێنی یه‌كێتی نیشان شكێنی عێراق میوانداری ده‌كات و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له به‌شدارانی .
وه له كۆتایی به‌ڕێز حاكم محمود به گرنگی زانی تیپه‌كه ئاماده‌كاری پێویست بكات و له پاڵه‌وانێتی عێراق به ئه‌نجام بگه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌مه‌و چوار جامی نازناوه‌كان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا‌و به وێنه‌ی یاده‌وه‌ری بۆ په‌رتوكی ئه‌نجامه‌كان كۆتایی به‌و میواندارییه هات .