پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عێراق دوا قۆناغی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6 ی 10 / 2022 له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌نحاریب و به‌به‌شداری نوێنه‌ری یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یت ، سه‌نحاریب ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد ، قه‌ره‌قوش ، ئیسكان و ئه‌رمه‌نی ) كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی دوا قۆناغی خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت ، تێیداو له‌و كۆبونه‌وه‌یه تیروپشكی یارییه‌كانی خوله‌كه و ڕێنماییه‌كانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی به تیمه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌روه‌ك خشته‌ی یارییه‌كانی دیاری ده‌كرێت كه بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی 7 تا 11 ی 10 / 2022 به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه د ، كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و لێپرسراوی چالاكییه‌كانی خانمان له یه‌كێتی ناوبراو به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م قۆناغه دوا قۆناغی یارییه‌كان ده‌بێت و چوار یانه‌ی باكور و چوار یانه‌ی ناوه‌ڕاست تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن كه له كۆتایی خوله‌كه پێكهاته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌مینێته‌وه بۆ به‌شداری ده‌بێت له پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت .