پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی نیشان شكێنی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی له شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی نیشان شكێنی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا .
پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆ ئاسته‌كانی كوڕان وكچان بوو تێیدا و له ئاستی كوڕان تاك شكۆ سه‌باح به كۆی 516 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا ، هه‌روه‌ك له یاری تفه‌نگ بۆ ئاستی تاكی كچان ئاڤا عه‌تا به پله‌ی یه‌كه‌م هات دوایی كۆكردنه‌وه‌ی 540 خاڵ و ڕێناس سه‌باح -یش 470 خاڵی له یاری ده‌مانچه‌ی كچان كۆكرده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد .
له‌سه‌ر ئاستی تیمیش كوڕانی پێشمه‌رگه پله‌ی یه‌كه‌می یاری ده‌مانچه‌یان به‌ده‌ست هێنا و له یاری تفه‌نگیش به پله‌ی دووه‌م هاتن .
له‌سه‌ر ئاستی تیمی كچان پێشمه‌رگه‌كان له یارییه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه نازناوه‌كه‌یان به كه‌س جێنه‌هێشت و جامی یه‌كه‌می هه‌ردوو یارییه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه .
له وێنه‌دا دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان ببینه :