پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئینزاگی پێ وایه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشبووه و له یه‌كێك له به‌هێترین تیپه‌كانی جیهانیان بردۆته‌وه.
له پاش یارییه‌كه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سیمۆنی ئینزاگی وتی: دوێنێ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتم ئەم یارییە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كان ، لە یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی جیهانمان بردەوە.
ئینزاگی ده‌شڵێت: دڵخۆشم بۆ یاریزانەکان و یانەکە و ئەم هاندە سەرسوڕهێنەرانە. تا ئێستا هیچ نەکراوە بەڵام ئەمشه‌و لەبیر ناکرێت.
ئینزاگی له كۆتایشدا وتی: زۆر بەداخەوە بووم لە شکستەکەمان بەرامبەر ڕۆما، بەڵام ئه‌وه بوو به ڕابردوو . ئێستا ماندوو بووین، بەڵام ئەم یارییە دەتوانێت سەرەتایەكی نوێ بێت بۆ ئێمە و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست.