پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو ڕه‌وه‌ز عومه‌ری یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پیره‌مه‌گرون توانی ببێته یه‌كێك له یاریزانانی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ڕه‌وه‌ز بووه چواره‌م یاریزانی شاری سلێمانی كه شان به‌شانی هه‌ریه‌ك له یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( ئاكار عه‌لی ، ئاریان عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح ) یاری ده‌كات له قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كه‌دا .