پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له به‌شدار ئه‌حمه‌د سكرتێری یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان .
مه‌به‌ست له‌و میواندارییه ڕێزلێنانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان بوو بۆ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پایی ئه‌و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌ش به یه‌كێتییه‌كه‌یانی كرد له ماوه‌ی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو .
هه‌روه‌ك به‌شدار ئه‌حمه‌د به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه به‌ڕێز ح ، مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌میشه پاڵپشت بووه بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان و ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئێمه نه‌بووه به‌ڵكوو له یانه‌كه‌یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه كه تیپێكی به‌هێزی كوڕان و كچان یان هه‌یه‌و توانیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌شدا هه‌ردوو نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنن .
له میانی ئه‌و میوانداریه‌ش جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یه‌كێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان دووپات كرده‌وه .
له كۆتایش بڕوانامه و قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان پێشكه‌ش به به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا .