پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به واژۆی جه‌میل عه‌بادی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق واده‌ی ده‌ست پێك و كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق دیاری كرا كه له شاری دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت .
به نوسراوی فه‌رمی ، یه‌كێتییه‌كه ، یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یت ، سه‌نحاریب ، ئه‌كاد ، ده‌ربه‌ندیخان ، قه‌ره‌قوش ، ئه‌مانه ، ئیسكان و ئه‌رمه‌نی ) ئاگادار كراون كه له به‌رواری 6 ی تشرینی دووه‌م و له شاری دهۆك به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی بكه‌ن كه یارییه‌كان له به‌رواری 7 ی مانگ تا 11 ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت .
جێگه‌ی باسه له قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتن ، كه یارییه‌كانی له هۆڵی سه‌نحاریب به‌ڕِێوه چوو یانه‌ی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی به پله‌ی یه‌كه‌م و سه‌نحاریب و ئه‌كاد و ده‌ربه‌ندیخانیش به پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌م سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خوله‌كه .