پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی ئاشكرا كرد كه یانه‌ی ئافرۆده‌یت به 3 سه‌ركه‌وتن و 8 خاڵ له پێشه‌نگی یانه‌كانه و ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به جیاوازی یه‌ك خاڵ و به 7 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌میش بۆ كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخانه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی ناوبراو له یه‌كێتییه‌كه‌ی كوردستان واده‌ی ده‌ست پێكی دووه‌م قۆناغ و دوا قۆناغی خوله‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له به‌رواری 30 ی ئه‌یلول تا 2 ی تشرینی یه‌كه‌م یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌بات و پاڵه‌وانی خوله‌كه جامی یه‌كه‌می پێده‌به‌خشرێت .