پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جگه‌له ئه‌نجام دانی یه‌كه مه‌شقییه به‌رده‌وامه‌كان لێی ، له نێو هۆڵی تایبه‌ت به یاریگه‌كه وانه تیۆرییه‌كانی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت و له ڕێگه‌ی داتا شۆوه یاریزانانی پێشمه‌رگه سود مه‌ندده‌بن له شێوازی ئه‌نجام دانی یارییه‌كان له نێو یاریگه ، هه‌روه‌ك پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 25 ی ئه‌یلولی 2022 دووه‌م وانه‌ی تیۆری پێشكه‌شكراو دواتر سه‌رجه‌م یاریزانان به‌شداریان له یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی دیكه‌ی ڕۆژانه كردوو پلانه‌كانی یاریگه‌یان جێبه‌جێ كرد .
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 24 یانه و له مانگی ئاینده ده‌ست پێده‌كات و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له یانه به‌شداره‌كانی ئه‌و خوله‌و بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت به‌و پێكهاته‌یه‌كی دروستی كردووه بگاته ڕیزی یانه نایابه‌كان .